ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و خه‌ڵكی كۆبانی، هه‌روه‌ها كوردانی دانیشتووی شاری ژنێڤ له سویس دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و خه‌ڵكی كۆبانی له‌به‌رده‌م ئه‌و وێزگه بهرقانهی كه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردوومان كراوه خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان مه‌حكووم كرد و داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ڕۆژئاوای كوردستان بگرن. هاوكات له شاری ژنێڤی سویس كوردانی تاراوگه له كۆبوونه‌وه‌یێكدا كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانیان له‌لایه‌ن توركیاوه شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له ئاسمانی باكوور و باكووی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بوون. به‌پێی ئاماری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئاو و به‌رقی ٣٦٠ گوندی ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بڕاوه.