ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “ڕۆشنانوه‌ند”ی سه‌ر به شارستانی گوناباد دژبه پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “ڕۆشنانوه‌ند”ی سه‌ر به‌شارستانی گوناباد له ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان دژبه پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو له به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی گاڵۆنی خاڵی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان نیشان دا. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ گرم كردنی كه‌ش و هه‌وا زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران تووشی كه‌م ئاوی بوون و هێشتا وه‌رزی هاوین نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.