ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی شاری ڕه‌وانسه‌ر پاش كوژرانی چالاكێكی ژینگه‌یی ئه‌و شاره به‌ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” وه‌رزشوان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی جه‌ماوه‌ری “چرۆ” و ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ڕه‌وانسه‌ر بووه و ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له كاتی نێوانگیری شه‌ڕی نێوان دوو كه‌سی نه‌ناسراو له‌و شاره به چه‌ند زه‌ربه‌ی چه‌قۆ كوژراوه. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چوونیه‌تی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه بوون.