ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌سه‌ر گڵكۆی “بێهرۆز ئیسلامی” له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، باوكی “جه‌مشید موختاری جونه‌قانی” له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی “بێهرۆز ئیسلامی” قوربانی دیكه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیانی نوێ كرده‌وه.