کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌سه‌ر گڵكۆی “بێهرۆز ئیسلامی” له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باوكی “جه‌مشید موختاری جونه‌قانی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی “بێهرۆز ئیسلامی” قوربانی دیكه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیانی نوێ كرده‌وه‌.