به‌یانی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، پاش هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كی شه‌وی دووشه‌ممه بۆ سه‌ر هه‌ولێر و كوژران و برینداربوونی ٢٦ كه‌س، خه‌ڵكی تۆڕه و ناڕازی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س خۆیان گه‌یاندۆته به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست هێرشه تیرۆریستیه‌كانی سپای پاسداران بوون. هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێری به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه سپای پاسداران شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردۆته ئامانج نه‌ك تیرۆریستان.