شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ناڕازی هندیجان دژبه كوژرانی مێرمنداڵێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌ت له شاری هندیجان، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “مورته‌زا شه‌عبانی” كردووه و ناوبراویان كوشتووه. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون. له هه‌واڵێكی دیكه دوو هێزی ڕژیم له مێحوه‌ری یاسووج- ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون و ورده‌كاری هه‌واڵه‌كه هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.