ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری نه‌غه‌ده دژبه گه‌نده‌ڵی ئه‌ندامانی شۆرای شار له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆكی شۆرای شاری نه‌غه‌ده به‌ناوی “به‌هرام پور” له مه‌قام و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نیزامی و قه‌زایی ئه‌و شاره كه‌ڵكی وه‌رگرتووه بۆ دامه‌زراندنی شیركه‌ت و دزی له خه‌ڵك و به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگای قه‌زایی و سپای پاسداران بۆیه‌تی وڵامده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره نه‌بووه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكی نه‌غه‌ده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو بوون.