ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، پاش بڵاوبوونه‌وی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی”، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا”ی تاران كۆبوونه‌وه و هه‌وڵیان دا ڕێگری بكه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و چه‌ند هه‌واڵنێر و چالاكی مه‌ده‌نییان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی هه‌ینی “مه‌هسا ئه‌مینی” لاوێكی ته‌مه‌ه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز كه دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش له لایه‌ن گه‌شتی ئێرشادی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه درابوو، پاش دوو ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرا گیانی له‌ده‌ستدا. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئاازادیخوازی تاران له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا” كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “له كودرستان تا تاران، سیته‌م دژبه ژنان” و “ده‌یكوژم، ده‌یكۆژم، ئه‌وه‌ی كه خوشكمی كوشت” له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.