به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی ناوچه‌ی جه‌لالوه‌ندی سه‌ر به به‌شی فیرووزئابادی كرماشان له ئاست تاڵانكردنی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ژینگه‌دۆستانی كرماشان، ڕۆژانه ده‌یان مشاری به‌رقی له پێش چاوی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان، له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كار ده‌كات و هه‌زاران داری به‌ڕوو له‌لایه‌ن قازانجپه‌رستانه‌وه له ناو چووه. تاڵانچییه‌كان بە ماشینی نیسان داره‌كان بۆ كارگه‌ی به‌رهه‌مێهنانی خه‌ڵۆز ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام نه شاره‌داری و نه به‌خشداری پێشیان پێ ناگرن.