ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “نه‌سرین قادری” كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌ڕكان، ڕێوڕه‌سمی سێهه‌مین ڕۆژی گیان به‌ختكردنی “نه‌سرین قادری” له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه له تاران، به به‌شداری سه‌دان كه‌س له سه‌ر گڵكۆی ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه. ئاكۆ قادری برا گه‌وره‌ی “نه‌سرین” له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا ڕایگه‌یاند: باوكیان له وتوووێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، داوه‌ری ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی خه‌ڵك، ناوبراو هه‌روه‌ها وتی له په‌روه‌نده‌ی خۆشكه‌كه‌یدا هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی، “گوماناوی” تۆمار كراوه و پزیشكی دادی ئێران هیچ وڵامێكی به پرسیاره‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه، شایانی باسه كه یه‌كێك له ژنانی به‌شداربوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه به یادی نه‌سرین، مه‌هسا، سارینا، نیكا و ده‌یان كچی دیكه‌ی قوربانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی پرچه‌كانی بڕی.