به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گولان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان حه‌ماسه‌یان خولقاند و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به ته‌نیا نه‌هێشت و به كۆبوونه‌وه له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكای ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی بانه، سنه، مهاباد، بۆكان، سه‌قز، دێولان، دیوانده‌ره،مووچش و پیرانشار وێڕای میلیتاریزه‌كردنی گۆڕستانه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌شداری به‌رینیان له ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كرد و به خوێندنی سروودی شۆڕشێگڕانه و شێعر هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیم پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دووپات و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.