كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری سلێمانی ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له به‌رگری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش ده‌ربڕی.
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان لەو كۆبوونه‌وه‌دا ڕایگەیاند: “هەسەدە” و گەلی ڕۆژئاوا پێکەوە به‌رگرییه‌كی بێ وێنه‌یان کرد و پیلانی دژی ڕۆژئاوایان تێكشکاند و جیهانیان لە چەتەکانی داعش پاراست. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات و خه‌ڵكی خۆڕاگری ڕۆژئاوا كرد و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و ڕووداوه‌یان به‌رزڕاگرت.