کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سه‌ر به‌ شاری سنه،‌ له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، پێشتر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ شاری سنه‌ به‌ڵێنیان دابوو كه‌ لووله‌كه‌شی گاز بۆ شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه‌ دابین بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. ئێستا دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ناچارن كه‌پسوولی گاز به‌ نرخێكی به‌رز بكڕن و به‌وهۆیه‌وه‌ گوشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تیان بۆ هاتووه‌. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ په‌راوێزنیشنه‌كانی سنه‌ بوون.