کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی لارستان و كاشان دژبه‌ نه‌بوونی به‌رق

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی لارستان و كاشان دژبه‌ نه‌بوونی به‌رق

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری لارستان له‌ ئوستانی فارس و بازاڕیانی شاری كاشان له‌ ئاست نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی لارستان و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه‌. خه‌ڵكی توڕه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشان دا و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخست. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بازاڕیانی شاری كاشان دووكانه‌كانیان داخستووه‌ به‌ ڕێپێوان له‌ نێو بازاڕ، دژ به‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.