به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، شاره‌داری به مه‌به‌ستی تێكدانی گۆڕستانی ئایچی لۆدر و گریدری له نزیك مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” جێگیر كرد و خه‌ڵكی سه‌قز به مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌زاری “ژینا” له ده‌وری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاره‌داری و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌یانه‌وێت به شاردنه‌وه‌ی مه‌زاری “ژینا” ڕێگری له سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه بگرن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن چۆنكه “ژینا” له دڵی ملیۆنان ئێرانی ئازادیخواز دایه و بوەتە رەمزی شورشێک. شایانی باسه كه شاره‌داری ڕۆژی ڕابردوو به خه‌ڵكانێك كه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا” كۆببوون ڕایگه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت قه‌بری تازه لێ بده‌ن و گۆڕستانه‌كه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه نه‌ك بیڕوخێنن.