کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌ریكانی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌ریكانی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

خه‌ڵكی ئاواره‌ی سه‌ریكانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی داگیركردنی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن توركیا، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ قامیشلوو كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكخراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاواره‌ی شاره‌كانی سه‌ریكانی و گرێ سپی له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی له‌ باكووری سووریه‌ بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان له‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ‌كرد ڕێگه‌ له‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه‌ بگرن.