کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی “زه‌ڕین ده‌شت”ی ئوستانی فارس پاش ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر لاوێك

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی سێ كه‌س بۆ سه‌ر لاوێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن و كوشتنی له‌ شاری “زه‌ڕین ده‌شت”ی سه‌ر به‌ ئوستانی فارس، دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری “زه‌ڕین ده‌شت” به‌ناوی “ئه‌میر حسێن” كه‌ له‌ كارگه‌یه‌كدا كاری ده‌كرد له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و دوو كه‌سی دیكه‌وه‌ به‌ زۆره‌ملێ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌ر و تاوانباران فیلمیان لێ گرتووه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ كه‌ له‌هیچ لایه‌ك ئه‌و ڕووداوه‌ باس نه‌كات. به‌ڵام ناوبراو ڕووداوه‌كه‌ی بۆ دایكی باس كرد و له‌ پۆلیسی ئه‌و شاره‌ سكاڵایان دژبه‌ تاوانباران تۆماركرد، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمه‌كه‌ی له‌ بیابانه‌كانی شاری “حاجی ئاباد” دۆزرایه‌وه‌. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕه‌زایه‌تی و تۆڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه‌ و له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌ڵانته‌ریه‌ی كه‌ دایكی قۆربانی سكاڵای تۆماركردبوو  كۆبوونه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-