ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی زاهیدان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئازادیخوازانی به‌لووچ به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “خودانوور له‌جه‌ی” و “مه‌نسوور هۆرمۆزی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌و شاره گوڵی سووریا‌ن له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان دانا. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزلێنان له فیداكاریی تواوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.