خه‌ڵكی ئازادیخوازی دێهلۆڕان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی پێنج به‌ندكراوی ئه‌و شاره له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێنج به‌ندكراوی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌ناوه‌كانی “عه‌زیم یادگاری”، “حسێن باپیروه‌ند”، “فه‌رشاد ئایینی” و “سه‌عدۆڵڵا ئایینی” له ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لیوه‌وه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن و خه‌ڵكی ئازادیخوازی دێهلۆڕان شه‌وی دووشه‌ممه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی ئه‌و پێنج كه‌سه شه‌قامه‌كانیان داخست و ڕۆژی ڕابردووش له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.