کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆرماڵ دژی بێڕێزی پاسه‌وانانی عێراق له‌ ئاست كۆڵبه‌ران

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆرماڵ دژی بێڕێزی پاسه‌وانانی عێراق له‌ ئاست

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌كانی خۆرماڵ و هه‌ورامان له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی پاسه‌وانانی سنووری عێراق له‌حه‌ق كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات نیشان دا.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌شت كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری عێراق له‌ بیاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی عێراق وێڕای لێدان و بێڕێزی كردن به‌و كۆڵبه‌رانه، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیاندا گرت. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێوان كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ساز كرد و ڕۆژی ڕابردووش، خه‌ڵكی هه‌وارامان له‌ خۆرماڵ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ پێشكه‌شكردنی وتار و به‌یاننامه‌ ئه‌و بێڕێزییه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.