ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی جوانڕۆ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شۆڕشێگڕی جوانڕۆ له یه‌كه‌مین پێنجشه‌ممه‌ی ساڵی تازه‌دا له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم و خوێندنه‌وه‌ی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه یادی ئازیزیانیان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.