شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مامۆستای ئایینی ئه‌و شاره به‌ناوی “سه‌یفۆڵڵا حسێنی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری جوانڕۆ و گیانبه‌ختكردنی ٧ كه‌س، مامۆستا “سه‌یفۆڵڵا حسێنی” پشتیوانی له خه‌ڵك و ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵات گرتبوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ناوبراو و وێڕای لێدانی هاوژینه‌كه‌ی مامۆستایان به بێڕێزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه خه‌ڵكی جوانڕۆ به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مامۆستا له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و مانیان گرت. شایانی باسه كه هاوژینی مامۆستا ئێستا له نه‌خۆشخانه دایه و ده‌ستێكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه شكاوه.