شه‌وی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرای تاران” وێڕای تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه نیشاندا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێڕای كه‌ش و هه‌واڵی ئه‌منییه‌تی له شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا” كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرا كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركران. هه‌روه‌ها دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دانیشتووانی ناوچه‌ی “سه‌عادت ئاباد” به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” كوشتنی “مه‌هسا”یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. به‌شێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و له زاری ئه‌ندامێكی گه‌شتی ئێرشادی شه‌قامی “وه‌زه‌را”ی تاران، ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌ربه‌ی له سه‌ری “مه‌هسا” داوه و بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراو، فه‌رمانده‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه و ناوی سه‌رهه‌نگ “سه‌ید عه‌باس حسێنی”یه.