ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بنكه‌ی نیزامی ڕژیم، دژایه‌تی خۆیان له ئاست كوژرانی دوو لاوی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت نیشاندا.
جێگای ئاماژەیە كە ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەر، هێزەكانی سپای پاسداران لە ناوچەی “دەشت شوورە”ی جازمووریان هەڵكەوتوو لە ناوچەی روودباری بەلووچستان، لە ڕێگای دلگان بۆ زێهكه‌لووت، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییان كردووە و لە ئاكامدا دوو هاووڵاتیی بەلووچ كوژراون. ئەوە لە كاتێكدا بووە كە ئەم دوو هاووڵاتییە بێ تاوان بوون و هیچ بارێكی قاچاخیان پێ نه‌بووه.