کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌لووچ دژبه‌ لایه‌حه‌ی “ڕه‌زاق”ی سپای پاسداران له‌ میرجاوه‌

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌لووچ دژبه‌ لایه‌حه‌ی ڕه‌زاقی سپای پاسداران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دانیشتووانی سه‌ر سنوور له‌ شارستانی میرجاوه‌ له‌به‌رده‌م شوێنی دانووستانی فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی “ڕه‌زاق” بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسداران ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی به‌كرده‌وه‌ده‌رهاوردنی گه‌ڵاڵه‌ی “ڕه‌زاق”، به‌ ته‌واوی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر داهاته‌كانی سه‌ر سنوور و نانی سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ ببڕێت. دانیشتووانی سه‌ر سنووری میرجاوه‌ش ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م شوێنی دانووستانی فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سپاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان نه‌هێنن، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت.