شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگرد كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگرد كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی ئه‌و سێ زیندانیه بوون. به پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و باتۆم هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” له په‌روه‌نده‌یه‌ك به‌ناوی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” كه تێیدا سێ به‌سیجی كوژرابوون ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه خه‌ڵكی ناڕازی شه‌وی ڕابردوو دروشمی “ئه‌مه دوایین په‌یامه، ئێعدام بكه‌ی قیامه”یان به‌رز كردۆته‌وه.