ڕۆژی هه‌ینی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌راك له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خوێندكاری بواری هۆتێلداری له زانكۆی ئه‌راك بوو كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١، به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌راك له‌سه‌ر مه‌زاریدا كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.