ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به سووتاندنی مازۆت له و‌زه‌خانه‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ی خه‌ڵكی ئه‌رده‌كان، ئه‌مه دووهه‌مین جاره خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه پیسبوونی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام هه‌ر دوو جار هێزه ئه‌منیه‌كان پاش نیو ساعه‌ت كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه. ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هێنان به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌كان و بایه‌خ دان به ته‌ندرووستی خه‌ڵك بوون.