ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ڕامین فاتحی” و “په‌یمان منبه‌ری” یادی ئه‌و دوو لاوه شۆڕشیگێڕه و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی شاری سنه له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌وی چله له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی ئازیزیان، دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێند، له كۆتاییدا به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان نه‌وێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.