به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دیان گه‌مارۆ دابوو به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخواز بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانیان به ته‌نیا نه‌هێشت و له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.