به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دایك و باوكی هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه له‌سه‌ر گڵكۆی “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌ی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی بستێننه‌وه. به‌شداربووان هه‌روه‌ها یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” خوێندكاری بواری یاسای زانكۆی سنه بوو كه له ١٦ی به‌فرانباری ١٣٨٥ی هه‌تاوی له‌سه‌ر جه‌له‌سه‌ی ئیمتحان دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و پاش ٩ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه دان له ئیداره‌ی ئیتلاعات، له ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانبار دا گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.