به‌پێی هه‌واڵیك كه به ده‌ستمان گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی دیوانده‌ره له‌سه‌ر گڵكۆی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی دیوانده‌ره ڕۆژی ڕابردوو سه‌ر‌دانی گڵكۆی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به ناوه‌كانی “ڕه‌حمان شه‌ریفی” ناسراو به “مام ڕه‌حمان” و “ئیسماعیل شه‌ریفی”یان كرد. به‌شداربووان به دانانی گوڵی سوور له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووانه وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نوێ كرده‌وه.