ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئابدانان، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئابدانان دژبه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كه‌سوكاریان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و نادیاری چاره‌نووسیان له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان لێ تێكدان. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.