ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خزمه‌تگوزاره‌كانی ئامووزش و په‌روه‌ورشی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تییان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌ه‌نده حكوومیه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌ركرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و گۆڕینی دۆخی پیشه‌ییان بوون. ناڕازیان ده‌ڵێن: حه‌قده‌سته‌كانیان له‌چاو هێزه‌كانی دیكه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش زۆر كه‌مه و وڵامده‌ره‌وه‌ی ژیانی سه‌خت و هه‌ڵاوسانی ئێستای ئێران نییه.