کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارانی قوتابخانه‌كانی ئێران له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارانی قوتابخانه‌كانی ئێران له‌ تاران 1

خزمه‌تگوزارانی قوتابخانه‌كانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، به‌ ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ شاری تاران خوازیاری چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

خزمه‌تگوزارانی قوتابخانه خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، په‌رداختی مه‌زایا قه‌تع كراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.