ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك لە خاوەن زەویەکانی “باخ و منارە”ی هه‌ولێر، لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه و داوایانكرد، حکومەت زەوییەکانیان بۆ تاپۆ بکات.
زەویەکانی “باخ و منارە” لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ی زاینی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە، سەرەتا کارتی حکومەت وەکو ناسنانەی زەویەکە دەدرێت بە خاوەن زەویەکان بۆ ئەوەی تاپۆبكرێت، بەڵام خاوەن زەویەکان دەڵێن: لە ساڵی ٢٠١٨وه تاپۆکردنی زەویەکان وەستاوە. به‌وته‌ی ناڕازیان، تاپۆ نه‌كردنی زه‌ویه‌كان کێشەی لەنێوان کڕیار و فرۆشیار درووستكردووه، تەنانەت کێشەی کۆمەڵایەتیشی لێی کەوتووەتەوە، بۆیە داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووتر داواكارییه‌كه‌ما جێبه‌جێ بكرێت.