ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن ماڵه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهری په‌ردیس ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به چاوه‌ڕوانی ١٥ ساڵه‌یان بۆ ڕاده‌ستكردنی ماڵه‌كان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ڕێگه و شارسازی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ١٥ ساڵ به سه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ ڕاده‌ستكردنی ماڵه‌كانیان تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه چه‌ندین شۆی ته‌له‌فزیوونی به مه‌به‌ستی ته‌بلیغات ساز كراوه به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه و ڕاده‌ستكردنی به خاوه‌ن ماڵه‌كان هه‌ڵ نه‌گیراوه. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی له هه‌شتگرد، په‌ره‌ند و په‌ردیس به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داواكارییه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ڕێگه و شارسازی كۆبوونه‌وه.