کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر په‌ردیس

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر په‌ردیس 1

ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن ماڵه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهری په‌ردیس ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چاوه‌ڕوانی ١٥ ساڵه‌یان بۆ ڕاده‌ستكردنی ماڵه‌كان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ڕێگه‌ و شارسازی كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازیان، ١٥ ساڵ به‌ سه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ ڕاده‌ستكردنی ماڵه‌كانیان تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌ چه‌ندین شۆی ته‌له‌فزیوونی به‌ مه‌به‌ستی ته‌بلیغات ساز كراوه‌ به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ و ڕاده‌ستكردنی به‌ خاوه‌ن ماڵه‌كان هه‌ڵ نه‌گیراوه‌. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی له‌ هه‌شتگرد، په‌ره‌ند و په‌ردیس به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ڕێگه‌ و شارسازی كۆبوونه‌وه‌.