ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی “سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی” له به‌شێك له شاره‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له شاری تاران له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیس و له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌رده‌بیڵ، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، شووش، ته‌ورێز، قه‌زوێن، ڕه‌شت، شووشته‌ر، شیراز، خوڕه‌م ئاباد و بجنوورد له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌و شارانه‌دا كۆ بوونه‌وه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك درووشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان هه‌تا ئاستی هێڵی هه‌ژاری، لابردنی هه‌ڵاواردن و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی بوون.