ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی خووزستان بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی له شاره‌كانی شووش، شووشته‌ر و ئه‌هواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به‌كێشه و گرفته‌كانیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.