کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ ئوستانی خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ ئوستانی خووزستان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، خانه‌نشینكراوانی شووش،حه‌وت ته‌په‌ و ئه‌هواز دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست دیاری كردنی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ ساڵی تازه‌ له‌لایه‌ن شۆڕای باڵای كاره‌وه‌ نیشان دا و خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئیسماعیل به‌خشی” بۆ سه‌ر كار بوون.