خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی كرماشان، سنه و ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان و خراپی باروودۆخی ژیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌شه‌كانی مۆخابرات، نه‌وت و ته‌ئمیین ئیجتیماعی، به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری سندووقه‌كانی خانه‌نشینی خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رینتر ده‌كه‌ن.