کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مۆخابراتی ئیلام و كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مۆخابراتی ئیلام و كرماشان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ئۆستانه‌كانی كرماشان و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ باروودۆخی خراپی ژیانیان، له‌ خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووق و گرانی و هه‌ڵاواردن كۆبوونه‌وه‌.

خانشینكراوانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واوی ئایین نامه‌ی حقووقی و دامه‌زراندنی ساڵی 98ی هه‌تاوی و په‌ردختی ته‌واوی مه‌زایاكانیانن. به‌شداربووان هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆیان له‌ ئاست گرانی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر و كه‌می ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ خانه‌نشینكراوان ده‌ربڕی و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ دۆخی خراپی ژیانیان بوون.