ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ خانه‌نشینكراوانی مۆخابرات له ئوستانه‌كانی كرماشان، خۆراسان شومالی، ئیسفه‌هان، خووزستان، زه‌نجان، ئه‌لبۆرز، گۆڵستان و تاران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی مۆخابرات خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زران و پێرسۆنێلی په‌سه‌نكراوی ساڵی ٨٩ی هه‌تاوین و داوا ده‌كه‌ن لایه‌حه‌ی هاوسانسازیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت و ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بڕواته سه‌ره‌وه و خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.