کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 42

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، مه‌ریوان، ورمێ، ئیلام، بیجاڕ، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، برووجێرد، خۆڕه‌م ئاوا، زاهیدان، به‌نده‌رعه‌باس، ڕه‌شت، ساری، بابۆل، كرمان، ئه‌راك، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.