کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 38

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ پێی ڕه‌واڵی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، مه‌ریوان، بیجاڕ، ورمێ، زه‌نجان، ساری، ڕه‌شت، ته‌ورێز، ورمێ، ئه‌هواز، كرمان، زاهیدان، به‌نده‌رعه‌باس، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، بروودجێرد، خۆڕه‌م ئاوا و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.