کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

01000000 0aff 0242 edb8 08dc62ac

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ورمێ، مه‌ریوان، زه‌نجان، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، خۆڕه‌م ئاوا، به‌نده‌رعه‌باس، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.