کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 28

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ورمێ، مه‌ریوان، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌رده‌بیل، ئه‌راك، خۆڕه‌م ئاوا، به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌هواز و ڕه‌شت له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.