کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 15

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، كرماشان، ئیلام، ورمێ،مه‌ریوان، بیجاڕ، ئه‌راك، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ئه‌رده‌بیل، تاران، كرمان، مه‌شهه‌د، زاهیدان، و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌ كسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له‌ مه‌عیشه‌تیان بوون.